ژیانئاوایی م. کامیل ژیر

11:32 - 2024-05-01
هەمەرەنگ
66 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ بەیانی یەکێک لە بەشیرستە دڵسۆزەکان لە تەمەنی 90 ساڵیدا، بۆ دواجار چاوی لێکنا و بەجێی هێشتین، مامۆستا کامیل ژیر شاعیر و نووسەر و سیاسەتمەداری ناسراو لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد، ئەم نووسەرە نیشتمانپەروەرە  ساڵی 1934 لەسلێمانی لەدایکبووە و دەرچووی کۆلێژی مافە لە بەغدا، خاوەنی چەندین کتێبە کە سەرچاوەی بیری کوردایەتین لەبوارەکانی شانۆنامە و شیعر و سیاسەت و بیری نەتەوەییدا. پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەی و هاوڕێ و دۆستانی دەکەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان