یه‌كه‌م نمایشی گروپی شانۆی (هه‌وار) له شانۆی سه‌رشه‌قام به مۆنۆدرامای سه‌لمه له شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی مۆنۆدرامای قرتاج له تونس به زمانی فه‌ره‌نسی له‌لایه‌ن كچه ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسی به‌توانا ئۆغیلی ئیمیغت نمایشكرا.
بڕیاره بۆ نمایشی دووه‌می مۆنۆدراماكه له‌نێو هوڵدا له رۆژی یه‌كی ئایار له‌هۆڵی ماڵی رۆشنبیریی ناپل نمایشبكرێت، مۆنۆدرامای سه‌لمه له‌لایه‌ن گروپی شانۆی هه‌وار به‌رهه‌مهێنراوه، دوو كچه شانۆكار (هه‌وار فارس و ئۆغیلی ایمیغت) به هه‌ردوو زمانه‌كانی كوردی و فه‌ره‌نسی رۆڵ ده‌بینن، ئه‌م شانۆییه چیرۆكه‌كه‌ی له راستییه‌وه وه‌رگیراوه و پێنج چیرۆكی ئه‌نفال و دوو چیرۆكی هه‌ڵه‌بجه‌ی تێدایه و باس له خانمێك ده‌كات كه له‌و سەردەمەدا ئه‌و ئازارانه‌ی چەشتووە.
رزگار شوانی