ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئوستورالیا (نیكۆڵ كیدمان)، له لۆس ئه‌نجلۆس خه‌ڵاتی ده‌ستكه‌وتی ته‌مه‌نی له دامه‌زراوه‌ی فیلمی ئه‌مریكی (AFI) وه‌رگرت، كه نوێنه‌رایه‌تی رێزلێنانێكه بۆ ته‌واوی ژیانی هونه‌ری و ده‌ستكه‌وتێكی نوێی زیادكراوه بۆ ژیانی پیشه‌یی. رێزلێنانه‌كه به ئاماده‌بوونی هه‌ردوو كچه‌كه‌ی نیكۆڵ بوو.
له میانی رێوڕه‌سمی رێزلێنانه‌كه‌دا، خێزانی نیكۆڵ كیدمان له‌سه‌ر فه‌رشی سوور ده‌دره‌وشایه‌وه نیكۆڵ له كاتی مه‌راسیمه‌كه‌دا به جلی ئاڵتونی بریقه‌داره‌وه ده‌ركه‌وت.
یه‌سنا محه‌مه‌د