״نەمانی كۆتای توركمان، دادپەروەرییە״

11:56 - 2024-05-01
کوردستان
94 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، رایدەگەیەنێت: «نەمانی كۆتای توركمان، دادپەروەرییە».
لە هەواڵێكدا، كە لە پێگەی (رادیۆی نەوا) بڵاوبووەتەوە، عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان، رایگەیاندووە: «نەمانی كۆتای توركمان غەدر نییە، بەڵكو دادپەروەرییە». پێشیوایە ئەو كۆتایە زوڵمێك بوو لە دەنگدەری كورد دەكرا، لەو بارەیەشەوە بە راشكاویی دەپرسێت: بۆچی دەبێت بە 194 دەنگ كەسێك ببێتە پەرلەمانتار و كوردێك بە 15 هەزار دەنگ؟!.

بابەتە پەیوەندیدارەکان