KTI، هاوكاریی تەكنەلۆژی بۆ كوردستانی نوێ

12:02 - 2024-05-01
کوردستان
102 جار خوێندراوەتەوە
سەردانی پەیمانگای تەكنیكیی كوردستان بۆ كوردستانی نوێ , فۆتۆ: حەمە عومەر

وەفدێكی پەیمانگای تەكنیكیی كوردستان سەردانی رۆژنامەی كوردستانی نوێیان كردو پیرۆزباییان لە قۆناغی نوێی رۆژنامەكە كردو پاڵپشتیی تەكنەلۆژیی خۆیان بۆ رۆژنامەكە خستەڕوو.
نیوەڕۆری دوێنێ، پ.ی.د.رێبوار مەلا نەبی راگری پەیمانگای تەكنیكیی كوردستان KTI و وەفدێكی یاوەری لە بەڕێوەبەرێتییەكانی كارگێڕی و راگەیاندن و بەشی زانستیی دیجیتاڵ میدیا، بەمەبەستی پیرۆزبایی لە قۆناغی نوێی رۆژنامەكە و سەرنووسەری نوێ، سەردانی كوردستانی نوێ-یان كرد.
لە دیدارێكدا KTI ئامادەییان دەربڕی كە لەڕووی تەكنەلۆژییەوە هاوكاریی رۆژنامەكە بكەن بەتایبەتی لە بەدیجیتاڵكردنی ئەرشیفی دەوڵەمەندی رۆژنامەكەدا، لەبەرامبەردا ستافی كوردستانی نوێ سوپاسی هاتن و هاوكاری كردن و ئامادەیی رۆژنامەكە خرایەڕوو بۆ رووماڵكردنی هەر دەسكەوت و بۆنە و چالاكییەك یان كێشە و پێشنیار و رووداوێكی پەیمانگاكە كە لە خزمەتی گشتیدا بێت، بەتایبەتی كە كوردستانی نوێ دوو لاپەڕەی لە بواری خوێندنی باڵا و پەروەردە و فێركردندا كردووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان