سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەهەناوی کرێکاران و رەنجدەرانەوە گەشەی كرد

01:13 - 2024-05-01
کوردستان
166 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی رۆژى جیهانیى کرێکارانەوە، پیرۆزباییەكی گەرم لە كرێكارانی كوردستان دەكەم و هیوای سەلامەتی و ژیانێكی باشتریان بۆ دەخوازم.
كرێكارانی كوردستان رۆڵێكی گرنگ و كاریگەریان لە ئاوەدانكردنەوە و گەشەكردنی هەرێمی كوردستان گێڕاوە و پایەیەكی سەرەكیی كۆمەڵگەكەمانن بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر. ئێمە بە رێزەوە لە پێگە و هەوڵەكانیان دەڕوانین و دەستی ماندووبوونیان دەگوشین، هەروەها سڵاو بۆ رۆحی پاكی ئەو كرێكارانە دەنێرین كە لە كاتی كاردا گیانیان لەدەستداوە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەهەناوی کرێکاران و رەنجدەرانەوە گەشەی كرد، ئەو مێژووە پڕ لە سەروەری و قوربانیدانەی لەیادنەكردووە و خۆی بە بەشێك لەئێوەی سەربەرز دەزانێت. كاركردنیش بۆ بەدەستهێنانی ماف و باشتركردنی ژیان و گوزەرانتان بە ئەركی خۆی دەزانێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان