كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە ئامادەکارییەکانی بەردەوامە

07:57 - 2024-05-01
عیراق
113 جار خوێندراوەتەوە

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، بە چەند خول و چالاکییەک، بەردەوامە لە ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی کوردستان و وێنەی نوێترین چالاکی خۆی بڵاوکردەوە.
هەر لەو بارەیەوە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كە رۆژی 10/6/2024 بەڕێوەدەچێت، رایگەیاند: خولێكی راهێنان لە شاری هەولێر كۆتایی هات و خولەکە تایبەت بوو بە پرۆسەی ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان.
هاوکات جەختی لەسەر بەردەوامبوون لەكارەكانیان کردەوە وەك ئامادەكاریی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ماوەی دیاریكراوی خۆیدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان