لە بەغدا دەستگیرا بەسەر رێژەیەکی زۆر حەبی هۆشبەردا

08:16 - 2024-05-01
عیراق
82 جار خوێندراوەتەوە

لە بەغدا دەستگیرا بەسەر ملیۆنێک و 400 هەزار حەبی هۆشبەردا، کە لە ناو کوتاڵدا شاردرابوونەوە. هاوکات ئەو کەسانەی بە بازرگانی بەو حەبانەوە تێوەگلاون، دەستگیرکران.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق، رایگەیاند: لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت و هەواڵگریدا، دەستیان بەسەر ملیۆنێک و 400 هەزار حەبی هۆشبەردا گرت، کە لەناو 440 تۆپی کوتاڵدا شاردرابوونەوە.
هەروەها وتیشی: حەبەکان لەلایەن چەند باندێکەوە ئامادەکرابوون بۆ ئەوەی بە قاچاخ بگوازرێنەوە.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، چەند کەسێکیشیان دەستگیرکردووە، کە بە گواستنەوە و هەڵگرتنی حەبە هۆشبەرەکانەوە تێوەگلاون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان