باران زیانی بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی سنووری سلێمانی نەگەیاندووە

08:17 - 2024-05-01
کوردستان
70 جار خوێندراوەتەوە

تاکو ئێستا باران زیانی بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان نەگەیاندووە چونکە بڕی باران بارینەکە کەم بووە.
لەو بارەیەوە كارزان لەتیف لێپرسراوی كەشناسیی كشتوكاڵیی لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی، رایگەیاند: بارانەکەی چەندی رۆژی رابردوو بڕەکەی کەم بووە و تاکو ئێستا هیچ زیانێکی بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان نەگەیاندووە.
هەروەها وتیشی: پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، رۆژی هەینی بارانێکی بەخووڕ و بۆ ماوەیەکی زۆر لە سنووری سلێمانی دەبارێت. لەو کاتەدا مەترسی بۆ سەر بەرهەمە کشتوکاڵییەکان هەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان