داوا دەکرێت هاووڵاتیان لە ئاوی خاس دوور بکەونەوە

09:44 - 2024-05-01
کوردستان
69 جار خوێندراوەتەوە

داوا لە هاووڵاتیانی شاری قەڵادزێ دەکرێت نزیکی ئاوی خاس نەبنەوە، چونکە مەترسی لەسەر ئاوی خاس دروست بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1/5/2024 ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: بەهۆی لێچوونی کلۆر لە یەکێک لە بتڵەکانی کلۆر لە پڕۆژەی ئاوی خاس، مەترسی لەسەر پڕۆژەی ئاوی خاس دروست بووە.
هەروەها داوای لە هاووڵاتییانی قەڵادزێ کرد، بە هیچ شێوەیەک لە پڕۆژەی ئاوی خاس نزیک نەبنەوە تا تیمەکان کاری تەکنیکی بۆ چارەسەری کێشەکە تەواو دەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان