له‌م ماوه‌یه‌دا زانكۆی سلێمانی و به دیاریكراویش كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان كۆنفرانس و چالاكیی جۆراو جۆر‌و جێی بایه‌خ ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه تازه‌ترینیان كۆنفرانسێكی زانستییه، له باره‌ی ئامانجی دواین كۆنفرانس، پ.ی.د.پاڤی جه‌میل، راگری كۆڵیژهكه به كوردستانی نوێێ وت:
ئه‌م كۆنفرانسه زانستییه ده‌یه‌وێت دیدێكی نوێ بۆ باشتركردنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌دا له رێگه‌ی بیر و بۆچوونی كاریگه‌ر و داهێنه‌ر له‌م بواره گرنگه‌دا بخاته‌ڕوو، ئه‌م پلاتفۆرمه ده‌رفه‌تێك ده‌بێت بۆ ئاڵوگۆڕی بیرۆكه و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی شوناسی كاری كۆمه‌ڵایه‌تیی، له رێگه‌ی هاوكاری نێوان توێژه‌ران كه خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به چاره‌خوازان ده‌كه‌ن، به ئامانجی پێشخستنی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ به ده‌ستهێنانی گه‌شه‌پێدانی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا.