وەزیرانی ژینگەو وزەی وڵاتانی گروپی 7 کە لە ئیتالیا کۆبوونەوە، لە بڕیارێک نزیک بوونەتەوە کە هەتاوەکو ساڵی 2030 لە تەواوی وڵاتانی گروپی 7 دا، بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا واز لە بەکارهێنانی « خەڵوزی بەردین « بهێنرێت. هەرچەندە ژاپۆن ناڕەزایی دەربڕیوە کە هەتاوەکو ساڵی 2030 بە تەواوەتی واز لە خەڵوزی بەردین بهێنێت، بەڵام فەرەنسا و ئیتالیا و ئەڵمانیا پشتگیری بڕیارەکە دەکەن. گروپی 7 پێکهاتووە لە حەوت وڵاتە پیشەسازییە گەورەکانی جیهان کە ئەوانیش بریتین لە: ئیتالیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئەمریکا ، کەنەدا، ژاپۆن.