لە سلێمانی رێکارێکی نوێ بۆ لەناوبردنی خۆراکی بەسەرچوو دەگیرێتەبەر

03:29 - 2024-05-02
کوردستان
98 جار خوێندراوەتەوە

لە نوێترین رێکاردا، لیژنە هاوبەشەکانی سەر بە قائیمقامیەتی سلێمانی داوای لە خاوەنی کۆگا و فرۆشگاکان کردووە، شوێنێکی تایبەت بە خۆراکە بەسەرچووەکان جیا بکاتەوە و لێی بنووسرێت بۆ فرۆشتن نییە.
لەو بارەیەوە جەمال محەمەد، سەرۆکی لیژنەی کۆگاکان لە سلێمانی رایگەیاند: ئاگاداریمان داوە بە کۆگا و فرۆشگاکان، بۆ ئەوەی شوێنێک بۆ خۆراکە بەسەرچووەکان جیا بکەنەوە و بەشی زۆریان بەو بڕیارەوە پابەندن.
هەروەها وتیشی: پێویستە ئەو شوێنە جیاکراوەیە تەنها خۆراک و شتومەکی ماوە بەسەرچوو و خراپبووی تێدا بێت و لێی بنووسرێت بۆ فرۆشتن نییە.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا: لەهەر شوێنێک خواردن و شتومەکی خراپ و بەسەرچوو لەلایەن لیژنەکانەوە ببینرێت ئەگەر جیانەکرابێتەوە بە سەرپێچی هەژمار دەکرێت و رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو هەر مارکێت یان کۆگا و کارگەیەک، ئەگەر شتومەک و خواردنی بەسەرچووی هەبێت دەتوانێت لیژنە هاوبەشەکانی لێ ئاگادار بکاتەوە و تەواوی شتومەک و خۆراکەکەی بۆ لەناودەبەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان