لێدوانی راوێژکاری سودانی لەبارەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار

08:06 - 2024-05-02
عیراق
120 جار خوێندراوەتەوە

راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، دینار بەرامبەر بە دۆلار زیاتر بەرزدەبێتەوە و هەنگاو بەهەنگاو لە نرخی رەسمی بانكی ناوەندی نزیك دەبێتەوە.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری دارایی رایگەیاند، جیاوازی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار لە ئاكامی دۆخێكی كتوپڕدا هاتۆتە ئاراوە و پەیوەندی بە دەسەڵاتی دراوەوە نییە، بۆیە بەرز مانەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەردەوام نابێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەنگاو بەهەنگاو بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە نرخی رەسمی بانكی ناوەندی عیراق نزیكدەبێتەوە، بەو پێیەی هەوڵەكان بە ئاڕاستەی گەڕاندنەوەی سەقامگیری و هاوسەنگین بۆ بازاڕەكانی دراو لە عیراقدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان