بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل کەسێک لە سلێمانی دەستگیرکرا

01:54 - 2024-05-03
کوردستان
80 جار خوێندراوەتەوە

کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک لە سلێمانی دەستگیرکرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلیمانی رایگەیاند: دوای تۆمارکردنی سکاڵای هاووڵاتییەک سەبارەت بە دزینی ئۆتۆمبێلەکەی، هێزەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەشدا بگیرێت.
هەروەها وتیشی:  ئێستا تۆمەتبار ( ح ، أ، ق لەدایکبووی 1976 ) بە بڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی، راگیراوە و دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان ئۆتۆمبێلەکە رادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان