سەرۆک بافڵ پەرۆشیی یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كۆتاییهاتنی ناكۆكییەكان دووپاتکردەوە

05:26 - 2024-05-03
کوردستان
95 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقەدوم کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گەشەپێدانی پەیوەندییەكان و هەماهەنگییەكانی نێوان هەردوولا بەئامانجی رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان و زاڵبوون بەسەر كێشەكان جەختیلێكرایەوە.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا تەواوکردنی رێوشوێنە یاسایی و سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران  و لابردنی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەكە بە پابەندبوون بە رێكەوتنە نیشتمانییەكان دووپاتكرایەوە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كۆتاییهاتنی ناكۆكییەكان دووپاتكردەوە و رایگەیاند، لەسەرەتاوە هەوڵەكانمان لەپێناوی پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بووە و بەردەوامیش دەبین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان