توێژەرانی بەریتانی توانیان روخساری ژنێکی نیاندەرتاڵ لە کوردستان بدۆزنەوە کە نزیکەی 75 هەزار ساڵ لەمەوبەر ژیاوە.
کەللەسەری ئەو ژنە لە لایەن شوێنەوارناسانی زانکۆی کامبریج لە نێو ئەشکەوتی شانەدەر دۆزراوەتەوە و ناویان ناوە (شانەدەر Z).
بەپێی توێژینەوەکان (شانەدەر Z) لەکاتی مردنیدا تەمەنی 40 ساڵ بووە و و دۆزینەوەکەش بە دەسکەوتێکی گرنگ و زانستی دادەنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر مرۆڤی نیاندەرتاڵ.
هەر لە تاقیگەی زانکۆی کامبریجدا و بە هاوکاری دوو هونەرمەندی هۆڵەندی، توانراوە شێوەی روخساری (شانەدەر زێت) بدۆزرێتەوە و بەشێوازی 3D نمایش بکرێت.
چیرۆکی (شانەدەر زێت) و نوێترین ئەو دۆزینەوانەی لە بواری مرۆڤی نیاندەرتاڵدا کراوە، کراوە بە دیکۆمێنتەریەک لە پێگەی نێتفلێکس بەناوی (نهێنییەکانی نیاندەرتاڵ).