بێ کارەبایی و قوڕ و لیتە دابەشکردنی ئاوی کەرکوکی راگرتووە

06:31 - 2024-05-04
کوردستان
102 جار خوێندراوەتەوە

بە هۆی چەند هۆکارێکی تایبەتەوە، پێدانی ئاوی خواردنەوە بە هاووڵاتیانی کەرکوک راگیرا و هەوڵەکان بۆ چارەکردنی ئەو کێشانە بەردەوامە.
لای خۆشیەوە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای کەرکوک، ئەمڕۆ شەممە 4/5/2024 رایگەیاند: بەهۆی تێکەڵبوونی قوڕ و لیتە لەلایەک و نەبوونی کارەبای پێویست لەلایەکی ترەوە، دابەشکردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان راگیرا.
هەروەها وتیشی: تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن و بڕیارە بە زووترین کات چارەسەری بکەن و بەو جۆرە دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە ئاسایی دەبێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان