ئامادەکردنی: گوڵەباخ
بەشی کاری کۆمەڵایەتی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلیمانی پرۆژەیەکی هاوبەشی راگەیاند لەگەل بەشی کاری کۆمەلایەتی کۆلێژی زانستە کۆمەلایەتیەکانی زانکۆی فریدنساوی ئەڵمانی بەدواداچوونمان بۆ ئەم هەواڵە کرد و لەوبارەیەوە د.ژیا عەباس بە لاپەڕەی خوێندنی باڵای راگەیاند:
ئەمە پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان بەشەکەمان و زانکۆی فریدنساوی ئەڵمانی یە کە زانکۆیەکی ئاستبەرزی نێودەوڵەتییە و ئێمە پڕۆژەکەمان لەگەڵیان بۆ ماوەی 5 ساڵ بەردەوام دەبێت، هەر بەپێی ئەو رێکەوتننامەیەی هەردوولا ئیمزامان لەسەر کرووە. ئەم پرۆژەیە کۆمەڵێ بابەتی لەخۆگرتووە ئامانجی سەرەکیی گەشەدانە بە توانای مامۆستا و خوێندکارەکان و پرۆگرامی خوێندن،.لەپرۆژەکەدا داوامان کردووە ژمارەیەک ۆرک شۆپ و مەشق بۆ مامۆستاکانمان رێکبخرێن.سەبارەت بە خوێندکارانیش هەلی خوێندنیان لەدەرەوە پێبدرێت.بەپێچەوانەشەوە.توێژینەوەی هاوبەشمان هەبێت بە یارمەتیی مامۆستایانی هەردوولا.بە ئومێدین بیر لە دابینکردنی کورسیی ماستەر و دکتۆرا بکرێتەوە بۆ دەرچووەکانمان.پێمان وایە هەر گۆڕانکارییەک بەهۆی ئەم پڕۆژەیەوە رووبدات کاریگەریی لەسەر سێکتەرە جیاوازەکانی کۆمەڵگە دەبێت.