رۆژی سێشه‌ممه 7/5/2024، سه‌عات 4ی سه‌رله‌ئێواره، له هۆڵی رۆشنبیری شاره‌زوور، به‌شی هونه‌ری سینه‌مای سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی، له قه‌زا و ناحیه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌ست به پڕۆژه‌ی سینه‌مای گه‌ڕۆك ده‌كاته‌وه، پرۆژه‌كه بریتییه له نمایشكردنی فیلم و به‌رهه‌مه‌كانی به‌شی هونه‌ری سینه‌ما له‌و قه‌زا و ناحیه و گوندانه‌ی هۆڵی سینه‌مایان نییه، بڕیاره سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به نمایشكردنی فیلمی (ته‌می بابا) له ده‌رهێنانی زانیار فه‌تاح له هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه ده‌ستپێبكاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند رێبوار هه‌ورامی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه به كوردستانی نوێی راگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئه‌م پرۆژه‌یه به هۆی قه‌یرانی ئابوریی و نه‌بوونی بودجه‌ی پێویستەوە وه‌ستاوه، به‌ڵام له هه‌فته‌ی داهاتووەوە و به چاودێری و سه‌رپه‌رشتی د.موحسین ئه‌دیب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه و بۆ له‌مه‌ودوا هه‌موو سێشهمهیهكی هه‌فته، فیلمێك له قه‌زا و ناحیه‌یه‌ك نمایشده‌كه‌ین وه‌كو سینه‌مای گه‌ڕۆك. جگه له‌مه‌ش ته‌نیا یه‌ك فیلم نمایش ناكه‌ین، به‌ڵكو چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له قه‌زا یان ناحیه‌یه‌ك دەمێنێتەوە له رۆژانی سێشه‌ممه فیلمێك بۆ هاووڵاتیان بێ به‌رامبه‌ر نمایشده‌كه‌ین.
كۆمار مه‌سعود