حکومەتی عیراق خۆی بۆ سەرژمێری گشتی ئامادە دەکات

12:04 - 2024-05-05
عیراق
58 جار خوێندراوەتەوە


حکومەتی عیراق دەستی بە ژمارەیەک ئامادەکاری کردووە تاکو لە 20/11 ی ئەمساڵ سەرژمێری گشتی لە عیراق و هەرێمی کوردستان بکرێت.
لەو بارەیەوە عەلى عوریان، بەڕێوەبەرى گشتى سەرژمێریى گشتیى لە وەزارەتى پلاندانانی عیراق، رایگەیاند: وەزارەتەکەیان چەند گرێبەستێکی لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای جیهانی ئیمزا کردووە و بڕیارە 120 هەزار تابلێت بگەنە عیراق تاکو سەرژمێرییەکەی پێ بکرێت.
هەروەها وتیشی: سەرژمێرییەکە، سەرجەم پارێزگاکانی عیراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پێشتر سەرژمێرییەکی ئەزموونی لە هەموو عیراقدا دەکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان