گروپی شانۆیی هه‌وار به نمایشی مۆنۆدرامای (ســــهلمه) خه‌ڵاتی ده‌سته‌ی لیژنه‌ی دادوەرانی له شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی مۆنۆدرامای قه‌رتاج له تونس به ده‌ستهێنا.
نه‌ژاد نه‌جم ده‌رهێنه‌ری مۆنۆدراماكه وتی: فێستیڤاڵی قه‌رتاج ساڵانه له وڵاتی تونس به به‌شداريی ده‌یان هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌بی و جیهانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مساڵیش به‌خۆشحاڵیيه‌وه توانیمان وه‌ك نوێنه‌ری كوردستان به‌نمایشی مۆنۆدرامای (سه‌لمه) به هه‌ردوو زمانه‌كانی كوردی و فه‌ره‌نسی به‌شداربین و خه‌ڵات به‌ده‌ست بهێنین، هاوكات توانیشمان له رێگه‌ی ئه‌م مۆنۆدرامایەوە جینۆسایدی كورد و كاره‌ساته‌كانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه به هه‌موو جیهان بگه‌یه‌نین.
رزگار شوانی