ژنە سیاسەتمەدارێکی ئەفغانستان، بە قاچاخچی زێر تۆمەتبار کرا و بەو هۆیەوە دەستی لەکار کێشایەوە.
لەو بارەیەوە میدیا جیهانی و هیندییەکان، رایانگەیاند: زەکیە بە نیازبووە 25 کیلۆ زێڕ لە هیندستانەوە بباتە دوبەی. هەروەها بە هۆی پاسەپۆرتە دیپلۆماتیکییەکەیەوە، دەستگیرنەکراوە.
لای خۆشیەوە زەکیە وەردەک سەرکونسوڵی ئەفغانستان لە شاری مۆمبای هیندستان، رایگەیاند: ئەو تاکە ژنە لەناو حکومەتی ئەفغانستان و لەماوەی رابردوودا، رۆڵی سیاسی گەورەی گێڕاوە.
هەروەها باسی لەوەشکرد، هێرشێکی ناڕەوای دەکرێتەسەر و تۆمەتی گەورە دەخرێتە پاڵ خۆی و خێزانەکەی. هاوکات بڕیاریدا دەست لەکار بکێشێتەوە بۆ ئەوەی چیتر تۆمەتبار نەکرێت.