لازۆ ئازاد، شاعیر و راوێژكاری كۆمه‌ڵایه‌تییه له یه‌كێك له رێكخراوه خێرخوازییه‌كان له بێرمینگهام - به‌ریتانیا، شیعر نووسینی بۆ حه‌زوخولیای خۆیه‌تی.
لازۆ ئازاد به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: به هیچ شێوه‌یه‌ك شیعرم بۆ بژێوی ژیان نه نووسیوه، به‌ڵكو حه‌زوخولیای خۆمه و تێیدا به‌رده‌وامم، ماوه‌ی 24 ساڵه له به‌ریتانیا ده‌ژیم، به‌ڵام ره‌نگه رۆژێك به یه‌كجاری بگه‌ڕێمه‌وه بۆ كوردستان، هۆكاری دووربوونم له كوردستان به‌هۆی بارودۆخی ئه‌و كاته‌ی كوردستانەوە بوو.
لازۆ وتیشی: هه‌ریه‌ك له ژیان و مرۆڤ و جوانی سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی شیعرهكانمن، جگه له پیشه‌ی شاعیری كاری خێرخوازیش ده‌كه‌م به ته‌نها و به هاوبه‌شیش كاری خێرخوازیم كردووه و به‌رده‌وامم، مه‌رج نییه شاعیر كاری خێرخواز بكات، یه‌كه‌م شیعرم له ساڵی 2003دا له ماڵپه‌ری ده‌نگه‌كان بڵاوكرده‌وه، به‌رهه‌مه‌كانم بریتین له (كراس ره‌ش به هاوبه‌شییه، شازاده‌ی كۆشكی ره‌ش، كتێبی نووسینه‌وه‌ی هه‌زار و یه‌ك خه‌ون) سه‌باره‌ت به نوێترین به‌رهه‌میشم تا ئێستا بڕیارم له ناوه‌كه‌ی نه‌داوه، باوەرم وایە گرنگه له كوردستان دادوه‌ريی بوونی هه‌بێت.
یه‌سنا محه‌مه‌د