ساڵنامه‌ی باوزێ، بڵاوكراوه‌یه‌كی مێژوویی، ئه‌ده‌بی، كه‌لتووری و رۆشنبیری گشتییه، رۆژی 1/5ی هه‌موو ساڵێك به بۆنه‌ی رۆژی گوندی باوزێی ناوچه‌ی پشده‌ره‌وه ده‌رده‌چێت و عومه‌ر ئیسماعیل مارف خاوه‌نی ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌ریه‌تی.
ئه‌مساڵ ژماره 3ی له 36 لاپه‌ڕه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگدا چاپكراوه، به‌ڵام به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌واوه، به‌هاره‌گه‌شته‌كه بۆ رۆژی هه‌ینی 10/5 دواخرا، كه ساڵانه له‌شوێنێكی سنووری گونده‌كه به ناوی (گۆڕه‌باوزان) سازده‌كرێت، بۆیه ساڵنامه‌كه‌ش له‌و رۆژه‌دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌تیشدا سه‌رنووسه‌ری ساڵنامه‌ی باوزێ وتی: بۆ ئه‌مساڵ، ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی چالاكییه‌كانی رۆژی باوزێ دامه‌زراوه و بڕیار وایه چه‌ند بڕگه‌یه‌كی وه‌ك، (رێزلێنان، پرسیار و وه‌ڵام، شانۆگه‌ری، هۆنراوه خوێندنه‌وه، گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێ) پێشكه‌ش بكه‌ن، له‌هه‌وڵیشداین رۆژه‌كه فراوان بكه‌ین و له‌مه‌ودوا ساڵانه وه‌ك (فێستیڤاڵی باوزێ) بناسێنین.
ئاوات كۆكه‌یی