قائیمقامیەتی سلێمانی: لە مانگی چواردا، 143 تۆن كاڵا و شمەك و خواردەمەنی خراپ لەناوبراون‌

01:34 - 2024-05-06
کوردستان
135 جار خوێندراوەتەوە

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاماری‌ مانگی چواری كاروچالاكییەكانی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكان «تەنها لە مانگی چواردا، 143 تۆن كاڵا و شمەك و خواردەمەنی خراپ لەناوبراون‌».
هەر بەپێی ئاماری مانگانەی كاروچالاكییەكانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی، ‌«تەنها لە مانگی چواردا، لیژنەكان شەش هەزار و 760 سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان ئەنجامداوە و تێیدا پشكنینیان بۆ ئەو كاڵا وشمەك و خواردەمەنیانە كردووە‌ كە رۆژانە لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەكاردەهێنرێن.
هەر بەپێی ئامارەكان «بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردنەوە، لە مانگی رابردوودا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی (486) پسووڵەی سەرپێچییان تۆماركردوە، (192) شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە سەرپێچی لە مەرج و رێنماییەكانی كاركردندا نەكەن، بەپێچەوانەوە شوێنەكە و خاوەنەكەی روبەڕوی رێكارە یاساییەكان دەكرێنەوە». هەروەها‌‌ «بەهۆی دووبارەكردنەوەی سەرپێچی و پابەندنەبوون بە مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەكانی دیكەی كاركردنەوە، بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی 18 شوێن داخراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان