قوباد تاڵەبانی: كێشەی خاك و پرسی كەركوك گرنگە و درێغیی لێ ناكەین

06:29 - 2024-05-06
کوردستان
107 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ فەهمی بورهان، سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و دوا پێشهاتەكانی ئەو ناوچانە و هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستور گفتوگۆی لەبارەوە كرا.
 لای خۆیەوە قوباد تاڵەبانی روونیكردەوە كێشەی خاك و پرسی كەركوك پرسێكی گرنگە و هەرچی پێویستبێت لە رووی یاسای و دەستوورییەوە درێغی ناكەن بە ئامانجی گەڕانەوەیان بۆ باوەشی كوردستان.
سەبارەت بە كێشە و گرفتەكانی جوتیارانیش لە وەرزی دروێنەدا، قوباد تاڵەبانی سەرۆكی دەستەی راسپارد، هەوڵەكانیان زیاتر بكەن بۆ لابردنی رێگرییەكانی بەردەم جوتیاران و بۆ ئەم مەبەستەش هەمەئاهەنگی فراكسوێنە كوردستانییەكانی لە بەغدا بە پێویستزانی و پشتیوانی حكومەتی بۆ دووپاتكردنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان