״بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران״

12:05 - 2024-05-07
کوردستان
105 جار خوێندراوەتەوە
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکان

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە تاران بەجیا لەگەڵ ئایەتوڵڵا ئەلعوزما سەید عەلی خامەنەئی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە و عەلی ئەكبەر ئەحمەدیان ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكاندا، دۆخی ناوچەكە و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش، تاوتوێكران و جەخت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، كرایەوە.
شایانی باسە، جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر جێگرانی سەرۆكی هەرێم و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی هەرێمی كوردستان، هاوڕێیەتیی سەرۆكی هەرێم دەكەن لە سەردانەكەیدا بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان