چەند جارێكە سەرۆك بافڵ بانگهێشت دەكرێت.

״ئەمریكییەكان هەست بە رۆڵی یەكێتی دەكەن״

12:08 - 2024-05-07
کوردستان
109 جار خوێندراوەتەوە
#ستران عەبدوڵڵا

 

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: سەردانەكەی سەرۆك بافڵ زۆر گرنگە، ئەمە چەندجارێكە سەرۆك بافڵ بانگهێشت دەكرێت، بەڵام بەهۆی ئەجێنداكانی ترەوە دەرفەت نەبووە و ئێستا دەرفەتێكی زۆر باشە.
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، وتی: «ئێستا ئەمریكا بەحوكمی هاتوچۆی نێردە دپلۆماسییەكانیان هەم بۆ كوردستان و هەم بۆ بەغدا و دیدارەكانی سەرۆك بافڵ-یش لە بەغدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا و نێردەكان، ئاگاداری سیاسەتەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن، سەردانەكەی سەرۆك بافڵ-یش لە قۆناغێكی زۆر هەستیاری دۆخی سیاسیی كوردستان و عیراقدایە».
ئاماژەی بەوەشدا، كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە نوێنەرایەتیی سەرۆك بافڵ، لە ئێستا و ئایندەیەكی زۆر دووریشدا، بەشێكی سەنگینە لە هاوكێشەی سیاسیی عیراق و كوردستان، ئەمریكییەكانیش هەست بەم رۆڵەی یەكێتی دەكەن، كە لەم دوو و سێ ساڵەدا گەشەی كردووە وەكو هەمان رێچكەی زەمانی سەرۆك مام جەلال.

بابەتە پەیوەندیدارەکان