سه‌رۆك كۆمار و باڵیۆزی ڤاتیكان، جه‌خت له پێویستیی هاریكاری و هاوئاهه‌نگی بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی ئاشتی و سه‌قامگیری ده‌كه‌نه‌وه و گرنگی هه‌وڵه‌كانی قه‌داسه‌تی پاپا ده‌خه‌نه‌ڕوو له بنیاتنانی كه‌لتوری خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه و گه‌لاندا.
دوێنێ له به‌غدا، د.له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆمار، پێشوازی له میتا له‌سكۆڤار باڵیۆزی ڤاتیكان له عیراق كرد و ستایش و پێزانینی پاپای ڤاتیكان گه‌یه‌نرایه سه‌رۆك كۆمار له‌پای گرنگیدانی به كریستیانه‌كان و په‌رۆشی و به‌دواداچوونی بۆ كاروباره‌كانیان و كاركردن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌میان.