عومه‌ر ئاواره
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، ده‌ڵێت: حزبمان، له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا نییه و پێمان باشه له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت.
شوان محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ رایگه‌یاند: پێمانباشه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا بكرێت و دوانه‌خرێت، ئه‌وه‌ش له قازانجی هه‌رێمی كوردستاندایه و په‌یامێكه بۆ هه‌موو دۆستانمان كه پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان له به‌ره‌وپێشچووندایه و پابه‌ندین به هه‌ڵبژاردنه‌وه له‌كاتی خۆیدا، كه دواجار به قازانجی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌شكێته‌وه.