ئێران بە قەبارەی ملیاران دۆلار نەوت هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکات

08:39 - 2024-05-08
جیهان
111 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان، ئێران بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی بە رێژەی 60٪ بەرزکردووەتەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، جەواد ئەوجی وەزیری نەوتی ئێران، رایگەیاند: سەرەڕای گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان، ئێران لەماوەی دوو ساڵدا هەناردەکردنی نەوتی بە رێژەی 60٪ زیاد کردووە.
هەروەها وتیشی: قەبارەی داهاتی نەوتی ئێران، گەیەنراوەتە 35 ملیار دۆلار لەسالێکدا.
هاوکات باسی لەوەشکرد، پاڵاوگەکانی بەرهەمهێنانی بەنزین و گازوایل و کارگەکانی بەرهەم پلاستیکییەکان بڕێکی زیاتر نەوتی خاویان بۆ نێردراوە.
لای خۆشیەوە لێپرسراوێکی ئەمریکا، بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند: ئێران لە رێی چەند کۆمپانیایەک لە مالیزیا و سەنگاپورەوە، نەوتێکی زۆر هەناردە بازاڕەکانی جیهان دەکات

بابەتە پەیوەندیدارەکان