بڕە پارەیەک لە داهاتی سلێمانی بۆ نۆژەنکردەوەی شەقامەکانی ناوشار خەرج دەکرێت

01:09 - 2024-05-09
کوردستان
77 جار خوێندراوەتەوە

بڕە پارەیەک وەک بودجە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزای بۆ شوێنە جۆراوجۆرەکانی ناوشار، دەخرێتە بەردەست سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی.
لەو بارەیەوە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، رایگەیاند: بڕی ملیارێک و 327 ملیۆن و 120 هەزار دینار لە داهاتی شارەوانی، بۆ نۆژەنکردنەوە و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان و بەپێی رێنماییە داراییەکان خەرج دەكرێت.

وتیشی: ئەو  پارەیە بۆ دابینكردنی سووتەمەنییە بۆ كارگەی قیری شارەوانی و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە شەقام و كۆڵانەكان و بەڕێوەبردنی هەڵمەتەكانی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شاری سلێمانی خەرج دەکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان