زاناکان سەرقاڵی داهێنانێکی گەورەی ئۆرگانیکین بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ پیسبوونی ژینگە لە رێی پلاستیکەوە دابنرێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، زاناکان بەکتریایەکی تایبەتیان پەروەردەکردووە، کە لەسەر پاشماوی پلاستیک دەژێت و مادە پلاستیکییەکان دەخوات و هەرسیان دەکات. دواتریش دەیانگۆڕێت بۆ مادەی ئۆرگانیکی سروشتی.
ئەو هەوڵە بە هەنگاوێکی گەورە دادەنرێت بۆ سنووردارکردنی پیسبوونی ژینگە چونکە لە جیهاندا رێژەیەکی زۆری پلاستیک کۆبووەتەوە و سەدان ساڵی پێویستە تاکو شی دەبێتەوە.
هاوکات ئەو بەکتریا پلاستیکخۆرە، ئێستا لە تاقیگەکاندا لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکرێت و لە داهاتوودا بڕێکی زۆری لێ بەرهەم دەهێنرێت و رەوانەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت.
سەرچاوە: BBC