حكومەتی ئوسترالیا بڕیاری دا ساڵی داهاتوو بودجەیەكی تایبەت تەرخان بكات بۆ پەرەپێدانی وزەی نوێبووەوە، بە مەبەستی كەمكردنەوەی دەرهاویشتنی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن كە بە هۆی بەكارهێنانی سووتەمەنییە باوەكانەوە دروست دەبێت.
جیم چارلمەرز وەزیری دارایی ئوسترالیا لەو بارەیەوە رایگەیاند، بڕیارە لە ساڵی داتوودا حكومەت وەبەرهێنان لە بواری پەرەپێدانی وزە و كڕینی پانێلی سۆلار و پێویستییەكانی دیكەی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە تیشكی خۆردا بكات. وتیشی: كاتی ئەوە هاتووە ئوسترالیا وزەی خاوێن بەكار بهێنێت.
سكای نیوز