چالغی بەغدادی هونەرێكی رەسەنی عیراقە

11:56 - 2022-06-25
کەلتور
479 جار خوێندراوەتەوە

ئا: ئیدریس جەبار

چالغی هونەرێكی رەسەنی بەغدادییە و لە دێر زەمانەوە رێچکەی خۆی گرتووە و گەیشتۆتە رۆژگاری ئێستامان، چالغی بەغدادی خۆی لە تیپێكی میوزیكدا دەبینێتەوە كە ئاهەنگی گۆرانی سازدەكات و تێیدا مەقامی عیراقی لە ئاهەنگەكانی ئێواران و بۆنە جیاجیاكاندا دەوترێتەوە، وەك ئاهەنگەكانی زەماوەندی بوك و زاوا و لەدایكبوون و ئاهەنگەكانی تر كە لە قاوەخانەكاندا سازدەكران.
تیپەكانی چالغی بەغدادی  
چالغی بەغدادی لەو تیپانە پێكدێت كە لە میوزیكژەن و ئامێری میوزیكی دیاركراو پێكدێن، وەك سەنتور، جۆزە، تەپڵ، رەق و نەقارە.
ئەوان لە ژەنینی ئەو ئامێرانەدا داهێنانیان كردووە، لەگەڵ لێزانینێكی باش لە گوتنەوەی مەقامی عیراقی و وردەكارییەكانی لە (بڕین و گەیاندن و رادەستكردن) تا بتوانن گوزارشت لەو هونەرە بكەن لەڕێی ئامێرە میوزیكییەكان و بەكارهێنانی بەشێوەیەك بگونجێت لەگەڵ مەقامبێژەكاندا كە تا ئێستاش نێوەندیان دەگرێت.
مەقامبێژ لە شوێنێك دەوەستێت لە مینبەر دەچێت و تیپی چالغیش چواردەوی دەگرن، شەوان ئامێرەكانیان لە قاوەخانەكاندا دادەنا و ئەوانەی دەچوونە ئەوێ‌ چێژییان لە جوانترین و نایابترین هونەر و گۆرانی عیراقی وەردەگرت. 
مەقامبێژەكان تەنیا مەقامی عیراقییان دەچڕی و لە كۆتاییدا گۆرانییەكانیان لە دوای مەقامەوە نەدەگوت کە بە بەستە دەناسرێت، بەو هۆیەی مەقامی عیراقیان وەك گوزراشتكردن لە هێز و ویقار دادەنا، بەڵام بەستە شتێك نەرمی تێدایە، بۆیە مەقامبێژەكان پێیانوابوو گوتنی بەستە لە ویقار و شكۆیان كەمدەكاتەوە.
 هەروەها لەبەر ئەوەی میوزیكژەنەكانی نێو تیپی چالغی گۆرانی بەستەیان دەچڕی، یان دەكرا كەسێك لەنێو تیپەكەدا ئەو جۆرە گۆرانییە بچڕێت، لەدوای مەقامەكەوە، ئەو كەسەش بە بەستەچی ناودەبرێت.

بەناوبانگترینەكانیان 
زۆربەی تیپەكانی چالغی بەغدادی لە خێزانە جولەكەكانی عیراق بوون، ئەوان رۆڵێكی گرنگیان لەو هونەرەدا هەبوو، لە بەناوبانگترین تیپەكانیان (تیپی چالغی حوكی بتو، تیپی چالغی یوسف بتو، تیپی چالغی شائول بسون و ئەوانی تر).
لە گرنگترین مەقامبێژە عیراقییەكانیش، رەشید قۆندەرەچی، محەمەد كوبەنچی كە بە یەكەمین خوێنەری مەقام دادەنرێت بە هەمانشێوە بەستەشی دەچڕی، یوسف عومەر، فلفل گرچی، نازم غەزالی، مائیدە نزهەت، حسێن ئەعزەمی و ناوە گرنگەكانی تر كە مەقامی عیراقییان بە داهێنان و تایبەتمەندی زیاتر دەوڵەمەند كرد.
تائێستاش چالغی عیراقی، هەوادارێكی زۆری هەیە و خەڵكی تام و چێژی لێوەدەگرن، بەتایبەت لەكاتی ئاهەنگەكان و لە سەیرانگەكان، بە هەمانشێوە لە شەقامەكانیش دەردەكەون لە رۆژی ئاهەنگەكان لەنێوان خێزانە عیراقییەكاندا دێن و دەچن و گوێیەكان پڕدەكەن لە ئاوازی خۆش و كەشێكی شادی دەڕەخسێنن، تەتانەت لەكاتی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناش تیپەكانی چالغی لەنێو هاووڵاتیاندا دەهاتن و دەچوون و بەشێوازی خۆیان گوزارشتیان لە هەست و سۆزی عیراق دەكرد.
گۆرانییە كۆنەكان  
چالغی بەغدادی، هاوشانە لەگەڵ مەقامی عیراقی كە لە رەچەڵەكدا پشت بە گۆرانی كۆن دەبەستێت و ئامێرە میوزیكییە تایبەتەكانی لەگەڵدایە، وێڕای گوتنەوەی گۆرانییەكان لەلایەن میوزیكژەنەكان.
سەنتور و دەهۆڵ و كەمان و دەف و نەقارە و جۆزە، ئەو ئامێرانەن لەلایەن ئەندامانی تیپی چالغییەوە بەكاردەهێنرێن. 
لەگەڵ دەركەوتنی قاوەخانەكان و بڵاوبوونەوەیان لە بەغدا، بە تایبەت لە قاوەخانەی شابەندەر، سەبع، وز عەلوان ئەلعیشە، مومەیەز و عەزاوی..هتد، هونەری چالغی گەشەی كرد و زیاتر بڵاوبۆوە. 
دواتر لەڕێی رادیۆ و تەلەفیزیۆنەوە، خوێنەر و مەقامبێژە عیراقییەكان و ناوبانگیان دەركرد و بونە سونبولی ئەو هونەرە رەسەنە كە بە هونەرێكی دەركەوتووی عیراقییەكان دادەنرێت.
ئەوانەی زیاتر لەو بوارەدا دەركەوتن و جێ‌ پەنجەیان لەسەر هونەری چالغی بەجێهێشت، رەشید قۆندەرچی و جەمیل بەغداد و نەجم شێخلی و ئەحمەد زێدان عەباس كەبیر شێخی بوون، بەڵام مامۆستای بەناوبانگی مەقامی عیراقی محەمەد كوبەنچی دەركەوتووترینە كە دەگوترێت هاوشانی نییە.
هەروەها ناوە بەناوبانگەكانی تر كە لە پاش مەقامبێژەكانەوە وەك بەستەبێژ دەركەوتوون، حاج هاشم محەمەد رەجەب و حەمودی وەردی و شعبوی ئیبراهیم و عەبدولكەریم عەزا و عەبدولڕەزاق شبلین.
لەگەڵ دەركەوتنی تەلەفیزیۆن، خوێنەر و مەقامبێژ و بەستەبێژەكان، لەكاتی وتنی گۆرانی لەگەڵ كۆرسی چالغی بەغدادی، جلوبەرگی بەغدادی كۆنیان لەبەردەكرد، وەك (دشداشە، سایە، زەبون)، ستارە یان تەربۆشیان لەسەر دەكرد و پاشان هونەرەكەیان پێشكەش بە هەواداران دەكرد.
عەبدولكەریم عەللاف شاعیر و مێژوونوس و نوسەری (الطرب عند العراب)، و (بەغدای كۆن و مەوالی بەغدادی) دەڵێت «چالغی بەغدادی لە جۆقەی مۆسیقی بەغدادی و لە دوو تیپ پێكدێت كە كەمان و سەنتور و دەف و دەهۆڵ لەخۆدەگرن، یەكەمیان بە شەو لە قاوەخانەیەكی تایبەتدا كاریان دەكرد، لە بەری پردی كۆنەوە خوالێخۆشبوو ئەحمەد زێدان وەك خوێنەر و مەقامبێژ و سەرۆكی تیپ دەردەكەوت، وێڕای ئەندامانی تیپی میوزیك لە كەمان و سەنتور و تەپڵ و دەهۆڵ پێكهاتبوون، تیپی دووەم لە قاوەخانەی سەبع لە مەیدان لە عەسر و ئێوارانی هەموو رۆژێكدا كاریان دەكرد و لە حەسەن شەكەرچی  و سەید جەمیل بەغدادی لە هەندێك جاری تردا مەقامیان دەچڕی و ئەندامی تیپی میوزیكیان لەگەڵدا بوو كە بە كەمان و سەنتور و تەپڵ و دەهۆڵ و هەندێك جاریش ئامێری قانون بەشداریان دەكرد. 
لە دەركەوتوترین ئەو گۆرانیانەی هاوشان بوون لەگەڵ چالغی بەغدادی: 
أفراكهك بجانی جلما گلیە باضلع
بیك اشترك دلالی یقلون حبی زعلان
یاكهوتك عزاوی بیهه المدلل سلمان
سلم علی من بعید وحواجبه هلال العید
ممنون كل شتریك سواها بیه سلمان
بیك اشترك دلالی یقولون حبی زعلان
یاكهوتك عزوای بیهه المدلل سهران
شفته بیعونی او صدیت
مثله ابد قط ما لكیت
یاكهوتك عزاوی بیهه المدلل سلمان
لاركض وراهم حافی 
وعبیتی اعل اجتافی
حبه من الاسمر كافی  
كله من دردك سلمان..

بابەتە پەیوەندیدارەکان