داپیرەی فێری سەمای کردووە

12:15 - 2022-06-25
هەمەرەنگ
398 جار خوێندراوەتەوە

ئا: مانی دڵشاد

چەندین هەفتەیە میدیاکان پڕ بوون لە هەواڵی جیابوونەوەی هەردوو ئەستێرەی دیاری گۆرانی و تۆپی پێ شاکیرا و جیرارد پیکێ، کاتێک بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا رایانگەیاند لەبەر بەرژەوەندی منداڵەکانیان جیادەبنەوە، دوای ئەم هەواڵە میدیاکان باسیان لە هۆکارەکانی ئەم جیابوونەوەیان دەکرد کە بەهۆی خیانەتی پیکێ-وە بووە، هەروەها لە نوێترین چاوپێکەوتندا رۆژنامەنووس سیلڤیا تاوڵز لە کەناڵی Tele 5 ی ئیسپانی باسی لەوەکرد کە کێشەکانی نێوانیان نوێ نییە، بەڵکو پێنج ساڵە بەردەوام لەسەر ئەو هۆکارانە کێشەیان هەبووە تەنانەت ساڵی 2017 کێشەکانیان ئەوەندە گەورە بووە لەسەر شەقام شەڕیان بووە و لەو شەڕدا شاکیرا دەنگی لەدەستداوە بەو هۆیەوە بووە ئەو ساڵە گەشتی میوزیکی شاکیرا بە دونیادا بۆ ساڵی 2018 دواخرا.
شاکیرا لە تەمەنی 8 ساڵییەوە یەکەم گۆرانی خۆی نووسیووە و تەمەنی 11 ساڵ بووە گیتاری ژەنیووە، سەرەتا لەبواری پێشبڕکێکانی هەڵبژاردنی شاجواندا لەتەمەنی 13 ساڵیدا بەشداربووە، بەڵام یەکێ لە پرۆدیوسەرەکان بەهرەکەی دەدۆزێتەوە و ساڵی 1991 یەکەم گۆرانی خۆی بە ناوی Magic بڵاودەکاتەوە، بەڵام ئەستێرەی شاکیرا گەشایەوە کاتێک ساڵی 2010 گۆرانی جامی جیهانی تۆپی پێی دەرکرد بە ناوی واکا واکا.
ئەوەی تەماشای شاکیرای کردبێت دەزانێت جگە لەدەنگە خۆشەکەی تواناکانی لە سەماکردندا ناوازەیە و وەکو خۆی باسی دەکات داپیرە لوبنانییەکەی فێری سەمای شەرقی کردووە، شاکیرا ناوی شاکیرا ئیزابێل موبارەک -ە باوکی ولیام موبارەک لوبنانییە و دایکی بەڕەچەڵەک ئیسپابی ئیتالی-یە، جگە لە گۆرانی و سەما بە باشی بە 4 زمان دەدوێت لەوانە ئیسپانی و ئینگلیزی و پورتوگالی و ئیتالی، خاوەنی 2 خەڵاتی گرامی و 7 خەڵاتی گرامی لاتینییە و 3 خەڵاتی AMA میوزیکی ئەمریکییە.
شاکیرا بەوە ناسراوە کاری خێرخوازی دەکات و لەساڵی 1997 ەوە رێکخراوێکی خێرخوازی هەیە بەناوی Pies Descalzos جگەلەوەی خوێندنگەی تایبەتی بۆ منداڵانی هەژاری کۆلۆمبیا لە چەندین ناوچەی ئەو وڵاتە کردۆتەوە، لە ساڵی 2006 دا رێکخراوی ALAS کردەوە لە پەنەما تایبەت بە هۆشیارکردنەوەی ژنان لە بارەی دووگیانیی و چۆنیەتی گرنگیدان بە منداڵەکانیان، هەروەها پرۆژەی تایبەتی هەیە بۆ پاڵپشتیکردنی خوێندن لە بەنگلادیش و 15 ملیۆن دۆلاری بەخشی بە قوربانیانی کارەساتەکەی هایتی.
شاکیرا بەوە ناسراوە ماددە کهولییەکان ناخواتەوە و جگەرە ناکێشێت تەنانەت قاوەش ناخواتەوە ئەوەش یەکێکە لە نهێنییەکانی بەجوانی مانەوەی شاکیرا.
شاکیرا و جیرارد پیکێ هەرگیز بە فەرمی هاوسەری یەکتر نەبوون و دوای 12 ساڵ پەیوەندی خاوەنی دوو کوڕن و لە ماوەی پێشوودا جیابوونەوە.
سەرچاوە: رویترز عربی 

بابەتە پەیوەندیدارەکان