مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی رۆژنامەنووس ئیبراهیم باجەڵان بەسەردەکاتەوە

05:19 - 2022-06-25
کوردستان
353 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر راسپاردەی ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن، ئەمڕۆ وەفدێکی مەکتەب رۆژنامەنووس و مێژوونووسی شاری خانەقین، مامۆستا ئیبراهیم باجەڵانی بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە لە دۆخی تەندروستیی پرسی و چەپکە گوڵی رێز و وەفای مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی پێشکەشکرا.

مامۆستا ئیبراهیم باجەڵان سوپاسی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی کرد بۆ بەسەر کردنەوەی و رایگەیاند، ئەوەی لە رابردوو نووسیویەتی لە رێگەی کتێب و بەڵگە مێژووییەکانییەوە بۆ زیاتر خزمەتکردنی شاری خانەقین بووە.

مامۆستا ئیبراهیم باجەڵان لە ساڵی 1944 لە ئاوایی گەورە لە ناوچەی بن کورەی سەر بەقەزای خانەقین لەدایکبووە، لە تەمەنی پێنج ساڵیدا باوکی کۆچی دوایی کردووە لە ساڵی 1952 چووتە بەر خوێندن و لە قوتابخانەی نوعمانی سەرەتایی و ناوەندیی ئێوارانی هەر لە خانەقین خوێندوە لە ساڵی 1958ەوە دەستی داوەتە نووسین، هەموو کات پشتگیری رەنجدەرانی هێز و بازووی کردووە.

مامۆستا ئیبراهیم خاوەنی کتێبخانەیەکی بەنرخەکە کە چەندین نووسین و بەڵگەی مێژوویی تێدایە، دوایین کتێبی، کتێبێکە بە ناونیشانی (خانەقین میرات و شارستانییەت)، بە هاوبەشی لەگەڵ عومەر عەلی شەریف بەچاپی گەیاندووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان