وەفدێکی یەکێتی بەشداریی کۆنفرانسێک دەکات لە کوالالامپور

05:23 - 2022-06-25
کوردستان
235 جار خوێندراوەتەوە



ئەمڕۆ 2022/6/25 لە شاری کوالا لامپوری مالیزیا، رێکخراوی هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز، بە ئامادەبوونی وەفدێكی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێکخراوەکەدا، یەکەم کۆنفرانسی تەواو فیزیکی خۆی لە دوای کۆرۆنا دەستپێکرد . 

رێکخراوی هاوپەیمانی پێشکەوتوخواز رێکخراوێکی جیهانییە، رێکخراوی پارتە سۆسیال دیموكراتەكانی جیهانە لە ساڵی 2013 دامەزراوە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرە و یەکێکە لە سێ پارتە سەرەکییەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە کۆنفرانسەکەدا، د.عزەت سابیر ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، ئەم کۆنفرانسە لە کاتێکی گونجاودایە، دوای کۆرۆنا گۆڕانکاری و پێشهاتی گەورە روویانداوە و ئەرکی پارتە سۆشیال دیموکراتەکانە خۆیان باشتر ئامادەبکەن بۆ ئەو چالێنجانەی لەسەر ئاستی جیهان روودەدەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان