ماسیی سەلەمون بۆچی باشە؟

12:19 - 2022-07-31
ژینگە
642 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی تازەی زانایانی ئەمریکی ئەوە دووپات دەکاتەوە لە ماسی سەلەموندا جگە لە دەیان جۆر مادەی بەسوود لە جۆری ڤیتامنین D ,B6  هەروەها مادەی Omega 3,    Omega 6   هەیە کە سوودی تایبەتیان بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە بەتایبەتی بۆ رێگرتن لەخوێنبەربوون و گیرانی دەمارەکانی خوێن و چالاککردنی سوڕی خوێن، چونکە ئەو دوو جۆرە رێگری دەکات لە هەوکردنی خوێن و نایەڵێت مرۆڤ تووشی ئەو جۆرە نەخۆشیانە ببێت.
پزیشکەکانی بەشداربووی ئەو توێژینەوە تازەیە رێنمایی دەدەنە هاووڵاتیان کە بۆ پاراستنی تەندروستی خۆیان هەوڵبدەن هەفتانە لایەنی کەم دووجار ماسی سەلەمون بخۆن، چونکە رێژەی پێویست لە ئۆمێگا دەداتە جەستەی مرۆڤ و هەموو کەسێکیش رۆژانە پێویستی بە 2.2 گرام لەو مادەیە هەیە و سەلەمون ئەو رێژەیە دەبەخشێت.
پزیشکان هێڵدور ئارنارۆدۆتیر و ماگنوس باگ دەڵێن: مەرج نییە هەر خواردنێکی پڕ لە ئۆمێگا سوود بە تەندروستی مرۆڤ بگەیەنێت، بۆ نموونە ئەو خواردنە قوتوکراوانەی کە لەسەریان نوسراوە رێژەی زۆری ئۆمێگای تێدایە تەندروست نین، چونکە بەڕۆنی کوالێتی خراپ دروستکراون و زیانیان هەیە، چونکە کاریگەریی نەرێنی دەکەنە سەر هاوسەنگی ئۆمێگاکان  و نەخۆشی تری لێ پەیدا دەبێت، بەڵام ئەوەی لەناو گۆشتی ماسی سەلەمونی تازەدا هەیە پڕە لە مادەی سوود بەخش و بۆ چوست و چالاکی جەستە و ئاسانی هەرسبوون و کەمکردنەوەی ژانی ئێسقان و جومگەکانی لەش و پاراستنی چاو و دڵ و مێشک باشە، بۆیە دەڵێن: خواردنی ماسی سەلەمون بۆ هەموو کەسێک هەفتەی دووجار پێویستە.
سەرچاوە: Mens Health

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان