بۆردی هۆشیاریی یەکێتی لە شاری دهۆک سێ چالاكیی رۆشنبیری ئەنجام دەدات

06:45 - 2025-05-07
کوردستان
53 جار خوێندراوەتەوە

بۆردی هۆشیاریی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە شاری دهۆك؛ زنجیرە چالاكییەکی ڕۆشنبیری ئەنجام دەدات بە هاوبەشی لەگەڵ مەڵبەندی ڕێكحستنی دهۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
هەڤاڵ جەمال یوسف، لێپرسراوی مەڵبەندی دهۆک پێشوازی لەم هەنگاوەی بۆردی هۆشیاری کرد و هیوای خواست هەماهەنگی نێوان ئەم دوو ناوەندە فراونتربێت.
عادل عەلی،ئەندامی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتیی نیٍشتمانی كوردستان رایگەیاند: لە سەر راسپاردەی لێپرسراوی بۆرد، زنجیرەكتێبی تۆماری سەروەریمان پێشكەشی ژمارەیەك كەسایەتی و تێكۆشەری ناوچەكەكرد.
 دواتر لەسەر پرسی دیموكراسی كۆڕێكی تایبەت لەلایەن دكتۆر ئەكرەمی مهرداد بە ناونێشانی (دیموكراسی و سوسیال دیموكراسی) بۆ هەڤالانی مەڵبەند پێشکەشکرا.
پاشان كتێبی كاروانی 38  شۆڕشگێڕەكە بە شێوە زاری كرمانجی ناساندن و خوێندنەوەی بۆكرا كە لە لایەن هەڤاڵ بڵند شاڵی نووسراوە.
دواتر ڕێگەی حەریر و ئەزموونی چین كۆڕێكی تربوو كە لەلایەن  مامۆستا عەندنان مەنسور پێشكەشكرا بەهەڤاڵانی ئامادەبووکرا و بە فراوانی باس لە لایەنە جیاوازەکانی ئەم بابەتەکرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان