محەمەد كەمال، كەشناس، رایدەگەیەنێت، رۆژانی جەژنی قوربان پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و بەراورد بە ساڵانی رابردوو، هاوینی ئەمساڵ زۆر گەرمتر دەبێت و هەست بە گەرمایەكی زیاتر دەكرێت.
بەپێی پێشبینییەكان، لە رۆژی چوارەمی جەژندا پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و شەپۆلێكی گەرما ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.
وتیشی، سبەی شەممە 7/6/2025، لە ناوچە سنوورییەكان تاوەباران دەبارێت و هەورە بروسكەی لەگەڵدا دەبێت.
روۆنیشیكردەوە، رۆژانی دوای جەژنیش ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت، بەڵام پلەكانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە.