بەرێوەبەڕایەتی تەندروستی ئەنبار بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو لە فەلوجە و عامریەی سەر بە ئەنبار، بەهۆی خواردنی خێراوە کە گۆشتی خراپی تێدا بەکار هاتووە، 130 کەس ژەهراوی بوون و رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
تەندروستی ئەنبار دەڵێت، دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوتووە ئەو گۆشتەی لە خواردنگەکە بەکارهێندراوە شیاوی خواردن نەبووە و بووەتە هۆی ژەهراویبوونی ئەو کەسانە، هەر بۆیە راستەوخۆ لەلایەن هۆبەی چاودێری تەندروستییەوە خواردنگەکە داخراوە.
راشیگەیاندووە، بەدواداچوون بۆ دۆسییەکە دەکرێت و رێکاریی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە بە رێنماییە تەندروستییەکان کاریان نەکردووە.