بەڕێزانمان لە خانەوادەی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەر زیرەک خضر
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و پارتیزان مامۆستا (زیرەک خضر)مان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەیەکی باڵان لە خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان