ئا: د.ژیلوان عه‌بدولڵا هه‌ڵه‌دنی
یه‌كه‌م: مۆنڕۆ كێ بوو؟ بنه‌ماكانی چی بوون؟
جیمس مۆنرۆ 1817-1825 سەرۆکایەتی ئەمریکای وەرگرت دوای جەیمس مادیسۆن 1809-1817 کە دووجار لەسەر یەك بووه‌تە سەرۆك، لە سەردەمی ئەم سەرۆکەدا بنەمای مۆنڕۆ دەرچووە، کە ناسراوە بە که‌نارگیریی ئەمریکا به واتای (ئەمریکا بۆ ئەمریکییەکانە)، بنەمای مۆنڕۆ بنەمایەکی نەتەوەیی بوو، کە پارتی دیموکرات کاری پێدەکرد، کاتێك مۆنڕۆ هەڵبژێردرا بە سەرۆك، تەنها یەك کەس دەنگی پێ نەدا، بە بیانووی ئەوەی کۆی دەنگ تەنها بۆ جۆرج واشنتۆنە، لە 2 ی دیسەمبەری ساڵی 1822 جێمس مۆنڕۆ نامەیەکی ئاراستەی کۆنگریس کرد تیایدا، سیاسەتی خۆی بەرامبەر ئەو‌روپا و ئەمریکای لاتین روونکردەوە و ( ناوی لێنا بنەمای مۆنڕۆ)، كه تیایدا داوای گەڕاندنەوەی ئازادیی دەکرد بۆ کیشوەری ئەمریکای باشوور.
مۆنڕۆ رایگەیاند شێوازی سیاسەتی ئەو‌روپا بەشێوەیەکی گشتی لەگەڵ سیاسەتی ئەمریکا جیاوازە، فراوانبوونی دەسەڵاتی ئەو‌روپا لەم کیشوەرەدا دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئاشتی و ئارامیی ناوچەکە، هەرجۆرە دەستێوەردانێك دژ بە سەربەخۆیی وڵاتانی ئەمریکای باشوور، لە روانگەی وڵاتە یەکگرتووەکانەوە بە هەڵویستێکی نادروستانە لە قەڵەم دەدرێت، بەمەش هەر جۆرە خۆهەڵقورتاندنێکی وڵاتانی ئەوروپای لەم کیشوەرەدا قەدەغە کرد.
ئەو بابەتانەی بنەمای مۆنڕۆ جەختی لەسەر کردەوە، ئەمانەن:
-1جیهانی نوێ (ئەمریکا) لە ڕووی سیستمی سیاسی و داب و نەریتەوە جیاوازە لە جیهانی کۆنی ئاسیا و ئەو‌روپا و ئەفریقا.
-2 بنەمای مۆنڕۆ جەختی دەکردەوە لەوەی، ئەمریکا دوورە لە ململانێ، لە کاتی شۆڕشی فەرەنسا و جه‌نگەکانی ناپلیۆن، دەستیش لە کاروباری ئەو‌روپا وەرنادات.
-3داوای لە فەرەنساش کرد، واز لە کۆڵۆنییەکانی بهێنێت، ئەگەر نا بەتەنیا ناتوانێت شۆڕشەکان کۆنترۆڵ بکات.
-4 ئەمریکا دەست وەرنادات لە کاروباری کۆڵۆنیا و موڵكی وڵاتانی ئەو‌روپا لە جیهانی نوێ.
-5 ئەمریکا داواکارە ئەو‌روپا دووربێت لە کاروباری جیهانی نوێ.
دووه‌م: چۆن بنه‌ماكانی مۆنڕۆ گۆڕدرا له ئه‌مریكا
كاتێك جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی روویدا له (1914 - 1918)، سەرۆکی ئەمریکا (وێڵسن) هەر لە سەرەتای جه‌نگەکەوە رایگەیاند، وڵاتەکەی بێلایەنە و نایەوێ راستەوخۆ دەستبخاتە ناو کاروباری سیاسیی یان هەر پابەندییەك لە کاروباری کیشوەری ئەو‌روپا، لە وتارەکەیدا، کە ئاراستەی گەلی ئەمریکای کرد لە 14/8/1914وێڵسن وتی: (ئەمریکا دەبێت لەم جه‌نگەدا بێلایەن بمێنێتەوە، بە گوتە و کرداریش دەبێت ئەمریکییەکان بێلایەن بن).
ئەوەبوو ئەمریکا بڕیاری دا بەهیچ شێوەیەك بەشداریی جەنگ نەکات، داواشکرا گەلی ئەمریکا پابەند بن بەبەندەکانی ئەو بڵاوکرایەوە، بەڵام بەتێپه‌ڕبوونی کات (رۆژانی جەنگ) پابەند بوون بە بێلایەنیەوە کارێکی سەخت بوو، چونکە هەریەك لەو دوولایەنە چەندین جار ئەمریکایان بانگهێشت کرد بۆ به‌شداریكردن له جه‌نگه‌كەدا.
ته‌نانه‌ت لە کاتی جه‌نگیشدا وێڵسن لە وتارەکانیدا رقی خۆی بەرامبەر بەوجۆرە جه‌نگانە دەردەبڕی، لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا، بەرامبەر بە (هیوز)ی رکابەری وەستایەوە، لە دژی بانگەشەی جه‌نگ، خۆشی بە بانگەشەکەری یەکەم دادەنا بۆ ئاشتی لە جیهاندا، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد لە ئەمریکا، بەوەی ئەو شەڕە هیچ نییە جگە لە جەنگێکی دژ بە شارستانیەت، وێڵسن مەبەستی دوورخستنەوەی ئەمریکا نەبوو لە جەنگ، بەڵکو دەیویست سەروەریی ئەمریکا بپارێزێت لە جه‌نگی ئەو وڵاتانەی شەرخواز بوون، به‌ڵام بێلایەنی لەسەرەتای جەنگی جیهانی یەکەمدا، ئەمریکای رووبەڕووی بارودۆخێکی ئاڵۆز کردەوە، کەشتییە بارهەڵگرەکانی ئەمریکا گەورەترین باری خواردەمەنی و کەرەستەی جەنگییان بۆ هێزەکانی هاوپەیمانان ده‌گواستەوە، ئەم هەنگاوەش کەشتییەکانی ئەمریکای رووبەڕووی چەندین هێرش و دەستدرێژییە دەریاییەکانی ئەڵمانیا کردەوە، بەپێی پەیمانی (ساکس) لە ئایاری 1916 ئەڵمانیا پەیمانی دا، کە پەلاماری کەشتییە بازرگانی و نەفەربەرەکان نەدات، بەڵام پێش ئەم مێژووە لە مانگی ئایاری 1915 کەشتییەکی نەفەرهەڵگری به‌ریتانی بەناوی (لوسیتانا) رووبه‌ڕووی هێرشی مووشەکی دەریایی ئەڵمانیا بووەوە، (24) کەسی ئەمریکی بەهۆیەوە خنکان، ئەم رووداوە رای گشتیی دژ بە ئەڵمانیا لە ئەمریکا زیادکرد و (وێڵسن) ئەم کارەی بە دەستدرێژی کردنە سەر مافەکانی مرۆڤ وەسفکرد، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بیروڕای گشتیی ئەمریکا لەگەڵ جه‌نگ لەگەڵ ئەڵمانیا نەبوون..!!
وێڵسن هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکای کە لە تشرینی دووەمی 1916 ئەنجامدرا، بەستەوە بە مەسەلەی ئاشتی و دوورکەوتنەوە لەجەنگ، هەرجەندە لایەنیکی بەربڵاو و کاریگەر لە کۆمپانیا سەرمایەدارەکان هانی ئەمریکایان دەدا پشتگیریی هاوپەیمانان بکات لەم جه‌نگەدا، سەرەڕای ئەوە ئەمریکییەکان لایەنگری ئاشتیی بوون، بۆیە وێڵسن گرنگی بەم لایەنە دا، لە هەڵبژاردنەکان و توانی بۆ خولێکی دیکە سەربکەوێت بەسەر پاڵێوراوی پارتی کۆماری چارلز ئیفانز هیوز، بەڵام لە هەمووی گرنگتر ئەو دەستکەوتە گەورانە بوو، کە لە ئەنجامی سیاسەتی بێلایەنی لە ساڵانی سەرەتای جه‌نگ پەیڕەوی کرد.
سێیه‌م: چوونە ناو جه‌نگ
لە کانوونی دووەمی 1917 ئەڵمانیا بڕیاری خاپوورکردنی کەشتیی بازرگانیی بەریتانیای دا، لە جه‌نگی ژێر دەریایی، تەنانەت جیاوازیی نەکرد لە نێوان کەشتیی وڵاتانی شەرکەر و وڵاتانی بێلایەن، پاش ماوەیەکی کەم چەند کەشتییەکی بەریتانی و ئەمریکیی بۆردوومان و نقوم کرد ئەمەش وەك دەستبردنێك وابوو بۆ هەیبەتی ئەمریکا، پاش ئەوەی ئەڵمانیا پاپۆڕی ئەمریکا (فیجیلانسیا)ی لە ئازاری 1917 نقومی ناو دەریا کرد، سەرۆکی ئەمریکا خۆی لەبەردەم بڕیارێکی قورس‌دا بینییەوە، ئه‌وه بوو لە2/4/1917نامەیەكی ئاراستەی کۆنگریسی ئەمریکا کرد و تیایدا رایگەیاند: (هیچ چارەیەك لەپێش ئەمریکادا نەماوە، دەبێت بەشداریی جه‌نگ بکات، ئەمریکا بۆ تۆڵەسەندنەوە ناچێتە ناو جه‌نگەکەوە، بۆ ئەوەش بەشداری ناکات تا هێز و توانای ماددی خۆی دەربخات، بەڵکو بۆ پارێزگاریکردن لە مافەکانی مرۆڤ دەچێتە جەنگەکەوە)، وێڵسن داوای لە کۆنگرێس کرد جاڕی جه‌نگ دژی ئەڵمانیا بدات، ئەوەبوو بەزۆرینەی (273) دەنگ بڕیارەکە پەسەند کرا، (50) نوێنەریش دژی بوون، (82) ده‌نگی ئه‌نجوومه‌نی پیرانیش له‌گه‌ڵ به‌شداریكردن و چوونه ناو جه‌نگه‌كه بوون، له به‌رامبه‌ردا (6) ئه‌ندام دژی بوون، به‌مه‌ش بڕیاری چوونه ناو جه‌نگ درا، ئه‌وه‌بوو، لە 6/4/1917ئەمریکا چووە ناو جه‌نگەوە، لە نیسانی ساڵی 1917 وێڵسن چووە نێو کۆنگرێس و وتارێکی مێژوویی خوێندەوە و تیایدا وتی، (ئێمە لەگەڵ گەلی ئەڵمانیا جه‌نگ ناکەین، بەڵکو تەنها رووبەڕووی دیکتاتۆریەتی سەربازیی ئەڵمانیا دەبینەوە، دەبێت جیهانێک دروستبکەین دیموکراسی تیادا پەێڕەو بکرێت، ئێمە ئێستا لەپێناو ئەو بنەمایەدا تێدەکۆشین، کە بە مافی مرۆڤ ناو دەبرێت بۆ پاراستنی مافی نەتەوە بچووکەکان و سەربەستیان و بۆ بەرقەرارکردنی لێکگەیشتنی نێوان نەتەوەکان جه‌نگ دەکەین، ئاشتی و ئارامی بۆ هەموو وڵاتانی جیهان دەستەبەر دەکەین).
هه‌ربۆیه ده‌توانین هۆکارەکانی بەشداریی ئەمریکا لە جەنگی جیهانی یەکەم بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه كورت بكه‌ینه‌وه:
-1 هەست و سۆزی ئەمریکییەکان لەگەڵ بەریتانیا بوو، لەئەنجامی سیاسەتی ئەڵمانیا لە زەریای هێمندا، هەروەها دەرکەوتنی ئەڵمانیا وه‌ك زلهێزێكی كێبڕكێكار.
-2 ئەمریکا لە ئەنجامەکانی دوای سەرکەوتنی بەرەی (ناوەند) و شکانی هاوپەیمانان دەترسا.
-3 ئەڵمانیا لەسەرەتای ساڵی 1917 دا هەوڵیدا بۆ ئەوەی مەکسیك قایل بکات، هێرش بکاتە سەر ئەمریکا، بەڵێنی بەو وڵاتەش دا بەوەی (تەکساس و نیومەکسیکۆ، ئەریزۆنای) بداتێ، بەڵام ئەدمیراڵی بەریتانی ئەو هەواڵەی پێگەیشت و ده‌ستبه‌جێ واشنتۆنی ئاگادار کردەوە، ئەوەش وایکرد ئەمریکا جه‌نگ دژی ئەڵمانیا رابگەیەنێ.
-4کشانەوەی روسیا لە جه‌نگ، بەهۆی شۆڕشی (بەلشەفییەکان) لە ئۆکتۆبەری 1917 و به‌ستنی پەیماننامەی ئاشتی، بریست لیتۆڤیسکی لە ئاداری 1918 لەگەڵ ئەڵمانیا.
-5 بازرگانیی بەربڵاو لە ماوه‌ی سێ ساڵ بێلایەنی، لەگەڵ قەرزێکی یەکجار زۆری ئەمریکا، ئه‌مه‌ش له‌ڕووی ئابوورییه‌وه بەرژەوەندیی ئەمریکای بە بەرەی هاوپەیمانانەوە بەستەوە، بە رادەیەك چاوەڕوان دەکرا، ئابووریی ئەمریکا تووشی داڕوخان بێت، بۆیە خۆی بەو ئاراستیەوە گرێدا، کە نەهێڵێت ئەڵمانیا بەسەر هاوپەیماناندا سەرکەوێت.
-6 هەر لەسەرەتای جه‌نگەکەوە ئەمریکییەکان هیوای سەرکەوتنیان بۆ بەریتانیا و فەرەنسا و بەلجیکا دەخواست، چونکە پەیوەندی کەلتوری داب و نەریت دەیبەستن بەم گەلانەوە بە تایبەت بەریتانیا.
-7 ده‌توانین ئاماژه به‌وه بكەین، هۆی راستەوخۆی بەشداریی ئەمریکا لە جه‌نگ، دەگەڕایەوە بۆ بەردەوامبوونی ئەڵمانیا لەجەنگی ژێر دەریایی دژ بە کەشتییەکانی ئەمریکا و نقومکردنی کەشتیی بازرگانیی بێلایەن و لە سەرووی هەموویانەوە ئەمریکا.
-8 هەندێ بۆچوونی مێژوویی هەیە، دەڵین گوایە گەورە جولەکەکانی ناو حکومەتی ئەمریکا، ئەوانەی کۆنگرێس، ئەمریکایان هاندا بچێتە جەنگەوە لەپاڵ بەریتانیا، لە پێناوی وەرگرتنی (بەڵێنی بلفۆر).
به‌و هه‌نگاوه كۆتايى به گرنگترين بنه‌ماكانى مۆنڕۆ هێنرا، ئه‌مريكاش له‌وكاته‌وه لە هەموو بوارەکانی (سياسى، سەربازی، ئابووريى و دیپلۆماسى ده‌ستی وەردا لە كاروبارى وڵاتانى تر به‌گشتى و خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌تايبه‌تى، چونكه ورده‌ورده و له‌گه‌ڵ گۆڕ‌انى ته‌رازووى هێز له ئه‌وروپا و دۆزينه‌وه‌ى وزه‌ى گرنگى نه‌وت له ناوچه‌كانى كه‌نداو، به‌تايبه‌تى سعوديه، راى گشتى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ بيركردنه‌وه‌ى نوخبه‌ى سياسيى و سه‌ربازيى له‌پێناو سه‌روه‌رى و به‌جێنه‌مانى ئه‌مريكييه‌كان له‌و ناوچانه‌ى پڕبوون له كه‌ره‌سه‌ى خاو و بازاڕی له‌بارى ساغكردنه‌وه‌ى كاڵاكان ته‌با بوو.
قازانجەکانی ئەمریکا لە جه‌نگی جیهانی یەکەم
1 - ئەمریکا لە ماوەی جه‌نگی جیهانی یەکەم دا دەسکەوتی زۆری بوو لە کاتێکدا زیانەکانی جه‌نگەکە گەیشتە (338) ملیارد دۆلار، قازانجی لەهەمان ماوەدا گەیشتە (26) ملیار دۆلار، جگە لە (14) ملیار دۆلاری دیکە، کۆی ئەو پارەیەی دابووی بە قەرز بە وڵاتان قازانجەکەی 500 ملیۆن دۆلار بوو.
2- ئامارە فەرمییەکان ئەو نیشان دەدەن، جه‌نگی جیهانی یەکەم بووە هۆى کوشتنی 8.7 ملیۆن سەرباز، رێژەی سەربازەکەنی ئەمریکا %20 بوو، هەروەها 21 ملیۆن زامداری هەبوو، کە دەیکردە %10 رێژەی زامداران، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌وه بوو جه‌نگ له‌سه‌ر خاكى ئه‌مريكا نه‌بوو، ئەمریکا دوور بوو له مه‌يدانى جه‌نگه‌كه.
3- ئەمریکا وەکو نەریتێکی هەمیشەیی، بێ هیچ جۆرە کۆسپێک، ئازادی بازرگانی نێودەوڵەتی خۆی بەدەستهێنا.
4- لە بواری پیشەسازی و دارايى دا، ئامارەکان ئاماژە بە زیادبوونی دارایی نەتەوەیی دەکەن، کە لە 1914 (192) ملیار بوو، بەڵام لە 1920 گەیشتە (489) ملیار دۆلار.
5- دەرکەوتنی ئەمریکا وەکو دەوڵەتێکی بەهێز، هاوشانی (فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا)، کاتێک ئەمریکا نەیتوانی (فەرەنسا و بەریتانیا) قایل بکات بە راگەیاندنی پەیمانێکی هاوبەش، وێڵسون لە 8 کانوونی دووەمی 1918 لەبەردەم کۆنگرێسی ئەمریکادا، 14 بەندەکەی راگەیاند، کە ئەمانەن.
1- سیاسەتی ئاشکرا بۆ بەستنی کۆنگرەی ئاشتی.
2-رێزگرتنی ئازادی دەریاوانی لە کاتی ئاشتی و جه‌نگدا.
3-لابردنی بەربەستی ئابووری بەپێی توانا لە نێوان گەلاندا.
4-کارکردن بۆ کەمکردنەوەی چەك و دوورکەوتنەوە لە پێشبڕکێی خۆپڕچەكکردن.
5-کۆڵۆنییەکان مافیان هەبێت بۆ هەڵبژاردنی حکومەتەکانیان، کارکردن بۆ نەهێشتنی پێشبڕکێی داگيركارى.
6-وازهێنانی ئەڵمانیا لە زەوییەکانی روسیا و یارمەتیدانی ئەو وڵاتە بۆ گەشەو لە کاروباری گشتیدا.
7-دامەزراندنی رێکخراوێکی گشتی نەتەوەکان.
8-گەلانی ژێرده‌ستى دەوڵەتی عوسمانی مافی چارەی خۆنووسینیان هەبێت، رێگەدان بە گەشتی بازرگانی بەپێی یاسا نێودەوڵەتیيەکان.
9-گەڕانەوەی تەواوی زەوییەکانی فەرەنسا و پارێزگاریکردنی تەواو لە خاکەکەی، گەڕانەوەی ئەلزاس و لۆرین بۆ فەرەنسا.
10-پێدانی مافی چارەی خۆنووسین بۆ نەمساوی و مەجەريیەکان.
11-دەرچوونی هێزی بیانی لە رۆمانیا و سربیا و چیای رەش.
12-هەموارکردنی سنووری نیمچە دوورگەی (بەلقان) بەپێی بارودۆخی میژوويی و دابەشکردنی نەتەوەکان.
13-پاراستنی سەروەری بەلجیکا.
14-راستکردنەوەی سنووری ئیتاڵیا.
لە 3 ئۆکتۆبەری 1918، ئەڵمانیا رەزامەندی لەسەر (14) بەندەکەی وێڵسون دەربڕی.
لە کۆنگرەی ئاشتی پاریس‌دا لە 1919، ئەڵمانیا بەبەرپرسیار دانرا لەهەڵگیرسانی جه‌نگ، وڵاتانی بەشداربوو ویستیان ئەڵمانیا ناچار بکەن کە قەرەبووی زیانەکانی جەنگ بدات و بڕ‌ەکەشیان بە (132) ملیار مارکی زێڕ خەمڵاند، دەبوو سوپای ئەڵمانیاش (100) هەزار سەرباز تێپەڕ نەکات لەپاڵ چەند خاڵێکی تردا.
رێککەوتنی ڤیرسای، بووە مایەی ناڕەزایی وڵاتە یەکگرتووەکانەوە، چونکە ئەم رێککەوتنە درایە کۆنگرێس تا رەزامەندی لەسەر دەرببڕێت، بەڵام زۆربەی ئەندامانی کە لە پارتی کۆماری بوون ناڕەزاییان دەربڕی دژ بە رێککەوتنەکە، بەوەش مەبەستیان بوو، گورزێك لە دیموکراتەکان بدەن، سەرەڕای ئەوەی وێڵسون نەرمی نواندنەکەی لەسەر حسابی 14 بەندەکە لەبەرژەوەندیی بەریتانیا و فەرەنسا بوو، ئەوەش لە پلەوپایەی وێڵسونی کەم کردەوە، زۆربەی ئەندامانی کۆنگرێس لە دژی وێڵسون و پەیمانی ڤێرسای وەستانەوە، بەتایبەتی ئەوانەی دۆستی ئەڵمانیا بوون، دۆستانی ئیتاڵیاش وایان دەبینی هاوپەیمانەکان لە بەڵێنەکانی خۆیان پاشگەز بوونەتەوە سەبارەت بە ئیتاڵیا، هاوڕێکانی ئێرلەنداش لەوە توڕە بوون، کە ئێرلەندا لەژێر دەستی بەریتانیا مایەوە، هەموو ئەم هێزانە یەکیان گرت و دەیانویست ئەمریکا خۆی بە هیچ پەیمان و بەڵێننامەیەك نەبەستێتەوە، لەبەرامبەر وڵاتانی ئەو‌روپا، هەربۆیەش لە ئاداری 1920 کۆنگرێس بڕیاری کۆتایی دا، بە قبووڵ نەکردنی پەیمانی ڤێرسای.
لەوە به‌دوا ئه‌مريكا بووه كاراكته‌رێكى سه‌ره‌كى له‌سەر گۆڕەپانی سياسی جیهان و ده‌ستێوه‌ردانى له‌هه‌موو رووداو و گۆرانكارييه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا كرد، له جه‌نگى جيهانى دووه‌میشدا (1939-1945)، له كۆتا ساڵى جه‌نگه‌كه‌دا به‌هۆى رووداوى (پێرل هاربه‌ر)ه‌وه، هاته‌وه مه‌يدان و بە بۆردومانی ئه‌تۆمى (ناكازاكى و هێرۆشيما) توانى شكست به يابان بهێنێت و ناچارى خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانى بكات، به‌مه‌ش ئه‌مريكا بوو به زلهێزێكى جيهانى و سه‌ربازه‌كانى له ئەو‌روپا و ئاسيا و خۆرهه‌ڵاتى ئاسيا بڵاوكرده‌وه، له نيمچه دوورگه‌ى كۆريا و ئه‌نده‌نوسيا و يابان، هه‌ر له‌م قۆناغه‌شدا كه‌وته كێبڕكێ له‌گه‌ڵ سۆڤييه‌ت و پێشڕه‌وايه‌تى جه‌مسه‌رى سه‌رمايه‌دارى دژى جه‌مسه‌رى كۆمۆنيزم كرد، پاشانيش له‌ڕێگه‌ى پڕۆژه‌ى (مارشاڵ) و هاوكارى دارايى و لۆجيستى و دواتريش فرۆشتنى چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازى وڵاتانى ئه‌وروپا (كه له‌دواى جه‌نگه‌وه تووشى داڕمانى ئابوورى ببوونه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌كرا به‌قازانجى يه‌كێتيى سۆڤييه‌ت و بڵاوبوونه‌وه‌ى بير‌ى كۆمۆنيزم بێت) منه‌تباركرد.
له سه‌ره‌تاى په‌نجاكانی سەدەی بیستیشەوە، كه‌وته به‌ستنى چه‌ندين په‌يماننامه و دروستكردنى پشتێنه‌ى ئاساييش له نموونه‌ى (دروستكردنى ناتۆ و له ئاسياش سياتۆ)، تاوه‌كو بتوانێت ئيحتيواى يه‌كێتيى سۆڤييه‌ت بكات، جه‌نگێكى ميديایى و كێبڕكێى خۆپڕچه‌ككردن و دروستكردنى هاوپه‌يمانى دەستیپێکرد، كه به جه‌نگى سارد ناوبرا دروست بوو، كه تا ساڵى 1990 به‌رده‌وام بوو.
له‌دواى جه‌نگى سارد و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى يه‌كێتيى سۆڤييه‌ت و دروستبوونى چه‌ندين ده‌وڵه‌تى سه‌رمايه‌دارى، به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا و چاوتێبڕينه‌كانى به‌ره‌و خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست زياتر بوو، جيهان به‌ره‌و تاكجه‌مسه‌رى وه‌رچه‌رخا، لێدانى سوپای عیراق له كوه‌يت و بەشداری وڵاتانی ئه‌ورپا و هاوپه‌يمانه‌كانى له به‌رژه‌وه‌ندیى ئه‌مريكا، ئه‌وه‌نده‌ى تر رۆڵ و پێگه‌ى ئەو وڵاتەی له ناوچه‌كه به‌هێزتر كرد، ئەمریکا ململانێشی له‌گه‌ڵ ئێران دەستپێکرد و هاوكارى وڵاتانی كه‌نداویشی كرد، لە دوای پڕۆسه‌ى ئازادى عیراقیشەوە له 2003 واشنتۆن به‌رده‌وام چاوى له‌سه‌ر پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى و هاوكارى دۆسته‌كانى بووە.
چواره‌م: بۆچى ئه‌مريكا ده‌ستبه‌ردارى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست نابێت؟
له دواى جه‌نگى سارد و ئه‌و گۆڕانكارييانه‌ى له دواى نه‌وه‌ده‌كان له‌م ناوچانه رووياندا، وه‌كو لێدانى عیراق و شه‌ڕى تيرۆر و دواتريش شه‌ڕى دژ بە داعش و شه‌ڕى ئيسرائيل - ئێران، بوونى ئه‌مريكاي له‌م ناوچه‌يه‌دا نوێكرده‌وه و ده‌ستێوه‌ردانى واشنتۆنی له گۆڕانكارييه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا زياتر کرد، به‌گشتى ده‌توانين بڵێين مانه‌وه‌ى ئه‌مريكا په‌يوه‌ندیى به‌م هۆكارانه‌وه هه‌يه:
1 - پـــــــاراســــتنى بــــــه‌رژوه‌نــــدييه ئابوورييه‌كانى ئەمریکا له كه‌نداو و نيمچه دوورگه‌ى عه‌ره‌ب.
2 - پاراستنى دۆسته‌كانى به‌تايبه‌تى ئيسرائيل، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ئەمریکا دۆستى وڵاتانى كه‌نداوه به‌تايبه‌تى سعوديه.
3 - پــــاراستنى گــــــه‌رووى هورمز، كه به‌شێكى زۆرى نه‌وتى جيهان له‌م گه‌رووه‌وه ره‌وانه‌ى بازاڕه‌كانى جيهان ده‌كرێت، پارێزگاريكردنى ئه‌م گه‌روه له‌لاى ئه‌مريكا وه‌كو پاراستنى په‌نه‌ما وايه، چونكه هه‌ر كێشه‌يه‌ك له‌م گه‌روه‌دا رووبدات نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌مريكا جێگاى قبووڵ نييه.
4 - بوونى ژماره‌يه‌كى زۆرى بنكه‌ى سه‌ربازىی ئەمریکا، کە له ساڵانى سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌كانه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وام له زيادبووندان.
5 - كێبڕكێكردن له‌گه‌ڵ چين و روسيا بۆئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌سه‌ر ئابووریى و چاره‌نووسى ئه‌م ناوچه‌يه‌دا نه‌گرن، به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكاش نه‌خه‌نه مه‌ترسييه‌وه.
6 - به‌شێكى مانه‌وه‌ى ئه‌مريكا په‌يوه‌ندیى به‌و تێڕوانينه گشتييه‌وه هه‌يه، كه‌له‌ناو هه‌ردوو حزبى (ديموكرات و كۆمارييه‌كان) هەیە، له كۆنه‌ستى سياسييه‌كانى ئه‌م حزبانە‌دا بوونى ئه‌مريكا له ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كان گرنگييه‌كى گه‌وره‌ى بۆ ئه‌مريكييه‌كان هه‌يه، چونكه به‌لايه‌نى كه‌مه‌وه كێشه و ململانێكانى ناوخۆي ئاراسته‌ى ده‌ره‌وه ده‌كات.
7 - له‌ڕووى سه‌ربازييه‌وه باڵاده‌ست ده‌بێت، هه‌روه‌ك چۆن له دواى جه‌نگى سارده‌وه بینیمان.
8 - به‌شێكى تری په‌يوه‌ندیى به گرنگى جيۆسياسى و پێگه‌ى گرنگى ئه‌م ناوچه‌يه‌وه هه‌يه، هه‌ر هێزێكى سياسى بيه‌وێت باڵاده‌ستى به‌سه‌ر سياسه‌تى جيهانييه‌وه هه‌بێت، ده‌بێت له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا باڵاده‌ست بێت.
ئه‌مانه و چه‌ندين هۆكارى تر وايان كردووه، ئه‌مريكا ده‌ستبه‌ردارى ئه‌م ناوچه‌يه نه‌بێت و به‌رده‌واميش له كارنامه و به‌رنامه‌ى سه‌رۆكه‌كانى ئه‌مريكادا شوێنى تايبه‌تى هه‌بێت.
خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی کەنداو هەردەم جێی گرنگی بوون لای ئەمریکا