ئاکرێ: تەقە لە بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو کرا

11:39 - 2025-07-17
کوردستان
64 جار خوێندراوەتەوە

تەقە لە بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو کرا و بەهۆیەوە خۆی و کەسێکی دیکەش بریندار بوون.

تەندروستیی ئاکرێ رایگەیاندووە،  سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ کە یەکێکیان تەحسین عیسمەت، بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتووی سەر بە قەزای بەردەڕەشی سنووری پارێزگای دهۆک و ئەوەی دیکەشیان کرێکاریک بووە لە نزیک رووداوەکە فیشەکێکی بەرکەوتووە.

تا ئێستا هیچ کام لە لایەنە ئەمنییەکان روونکردنەوەی رەسمیان لەبارەی رووداوەکە نەداوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان