کۆمسیۆن: لە ھەڵبژاردنەکەی ئەمساڵ زیاتر لە 21 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان ھەیە

05:52 - 2025-07-18
کوردستان
49 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی عیراق رایگەیاند، لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت، 21 ملیۆن و 200 ھەزار کەس مافی دەنگدانیان ھەیە.

عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی سەر بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، تا ئێستا 19 ملیۆن دەنگدەر کارتی دەنگدانیان وەرگرتووە و دوو ملیۆن و 200 ھەزار کارتی دەنگدان ماون بەسەر دەنگدەراندا دابەش بکرێن.

وتیشی، تا مانگی ئابی داھاتوو سەرجەم کارتەکانی دەنگدان بەسەر دەنگدەراندا دابەش دەکرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان