هەولێر: کۆمەڵی دادگەری پێنجەمین کۆنگرەی خۆی دەبەستێت

10:12 - 2025-07-19
کوردستان
47 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، کۆمەڵی دادگەری کوردستان پێنجەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری هەولێر دەستپێبکات و تێیدا سەرۆک و ئەندامانی نوێی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێن.

پێنجەمین کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەری بە بەشداریی 900 ئەندامی حزبەکە بەڕێوەدەچێت و ماوەی دوو رۆژ بەردەوامدەبێت. لە کارەکانی کۆنگرەکەدا، پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکە پەسەنددەکرێت و پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و سەرکردایەتی نوێ ئەنجامدەدرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان