وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، بەهۆی دەرکەوتنی کەمتەرخەمی لە روداوی ئاگرەکەی شاری کوت، بڕیاردراوە بە دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئەو شارە و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە.
عەمید میقداد میری ئاشکرایکرد، لیژنەی لێکۆڵینەوەی سەرۆک وەزیران گەیشتوەتە ئەو ئەنجامەی کەمتەرخەمیی زۆر لەلایەن بەرپرسانی پارێزگای واستەوە هەبووە.
لەسەر بنەمای ئەنجامەکان، 17 کارمەند و بەڕێوەبەر بە شێوەیەکی کاتی دوورخراونەتەوە، هاوکات بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ سێ ئەفسەریش دەرچووە، کە یەکێکیان بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی واستە.