بەسەرپەرشتی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کورستان، ٢٠٢٥/٧/١٩، هەڤاڵ هیوا عەبدوڵڵا، ناسراو بەهیوا رەش، وەک سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردن بۆ پەڕلەمانی عیراق لە سنووری چەمچەماڵ دەستبەکاربوو.
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، هەڤاڵانی مەڵبەندی راسپارد هاوکار و پشتیوانی (هەڤاڵ هیوا) بن و هەڤاڵانە و یەکێتیانەو بەگیانی تیم بۆ پێشخستنی مەڵبەند و یەکێتی لە سنوورەکەدا وەک هەمیشە بەردەوامبن و ئەرکە نوێیەکانی خەباتی لەمڕۆدا بۆ هەڤاڵان روونکردەوە.
لەمیانی قسەکانیدا هەڤاڵ ڕرفعەت عەبدوڵڵا، باسی لە پەرۆشیی یەکێتی کرد، لە چارەسەرکردنی گرفت و ئاستەنگەکانی هەرێم و بەغدا، لەوبارەیەوە وتی: «هەوڵە دیپلۆماسییەکانی سەرۆک بافڵ، بەکلتوری مام جەلالیانە، گرێکوێرەکانی ناوەند و هەرێمی کردەوە».
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی باسی لەوەشکرد بەیەکڕیزی و یەکگوتاری دەسکەوتی زیاتر بۆ گەلەکەمان بەدەستدێنین، وتیشی: «هەوڵە بێوچانەکانی سەرۆکی یەکێتی، بکەینە دەروازەیەکی نوێ بۆ هەوێنی تەبایی ناوخۆیی لەکوردستان و چارەسەرکردنی سەرجەم گرفتەکان لەگەڵ بەغدا».
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان